هەواڵی کوردستان ئێستا

ھێزە ئەمنیەکانی عێراق چه‌ندین داواكراویان له‌به‌غداد ده‌ستگیر كرد

ھێزە ئەمنیەکانی عێراق چه‌ندین داواكراویان له‌به‌غداد ده‌ستگیر كرد
ھێزە ئەمنیەکانی عێراق چه‌ندین داواكراویان له‌به‌غداد ده‌ستگیر كرد

2021-09-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، چوار تیرۆریست و ٢٢ تۆمەتباریان لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا، دەستگیر کرد.

باس لەوەش کراوە کە ھێزە ئەمنییەکان، ھەروەھا لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، ٢٢ کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەک حەب و کەرەسەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر، نۆ پارچە چەک و ٢٠٨ فیشەکی جۆراجۆردا گرتووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.